نوێترین زانیاری لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی ژمارەیەك لە فەرمانبەران

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات پێشتر وابڕیاربوو كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار زیاترە بەشەخۆراكمی مانگانەیان هەڵەپسێردرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕیارە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ئەو فەرمانبەرانی مووچەكانیان زیاد لە دوو ملیۆن دینارە بەشەخۆراكی مانگانەیان ڕادەگیرێت، دەشڵێت پێشنیاركراوە بۆ زیادكردنی مادەكانی بەشەخۆراك.
نەوزاد شێخ كامیل،بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پێشتر لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بڕیاریك دەركرابوو كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچە و داهاتی مانگانەیان لە سەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە بەشەخۆراكی مانگانەیان پێنەدرێت، بەڵام فۆڕمی خۆراكیان هەر دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕیارە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەجۆرێك كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەی مانگانەیان لەسەروو دوو ملیۆن دینارە بەشەخۆراكی مانگانەیان پێنادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەش لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت و ئەو فەرمانبەرانەشی كە مووچەكانیان ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە و بەهۆی بڕیارەكەی وەزارتی بازرگانی عێراق پێشتر بەشەخۆراكی مانگانەیان ڕاگیرابوو لەمەودوا بەشەخۆراكیان بۆ دەگەڕێتەوە بەڵام بەشەخۆراكی ئەو كەسانە دەبڕدرێت كە مووچەی مانگانەیان زیاد لە دوو ملیۆن دینارە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەمسالدا تا ئێستا بەشەخۆراكی مانگی ئاب دابەشكراوە بەسەر هاوڵاتییاندا، هاوكات بەشە ئاردی مانگی تەمموز دەستبەدابەشكردنی كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیازێك كراوە بۆئەوەی ماددەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادبكرێن كە لە ئێستادا خۆی دەبینێتەوە لە، زەیت، برنج، نیسك، شەكر، دۆشاو، لەتكەنۆك و فاسۆلیا و ئارد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


