نامه‌یه‌كى فه‌رمى له حكومه‌تى توركیاوه بۆ عێراق له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم

كارمه‌ندانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ | فۆتۆ: Reuters
SNN
سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، كۆمپانیاى بۆتاشى توركى له نامه‌یه‌كى فه‌رمیدا كۆمپانیاى سۆمۆى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ى تشرینى یه‌كه‌م، پێگه‌ى “ئیراك ئۆیه‌ڵ ریپۆرت” له راپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه، “كۆمپانیاى بۆتاشى توركى له رۆژى دووشه‌ممه 2ى شترینى یه‌كه‌م، به فه‌رمى نامه‌ى بۆ كۆمپانیاى سۆمۆ ناردووه كه بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك – جه‌یهان (بۆرى نه‌وتى كوردستان) ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێم”.
له نامه فه‌رمییه‌كه‌دا كۆمپانیاى بۆتاشى توركى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت له رۆژى 4ى تشرینى یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستبه هه‌نارده بكاته‌وه”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م زانیارییه له‌كاتێكدایه كه محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له رۆژى 11ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى وزه‌ى رووسیا رایگه‌یاند، “حكومه‌تى توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئابووری بە SNNی راگەیاند، “ماوەی نزیكەی هەشت مانگە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان راگیراوە ئەوەش دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس كە سكاڵایەكی لەبەرژەوەندی عێراق یەكلایی كردەوە، بۆیە لە 25ى ئازارى 2023 تا ئەمڕۆ كە هەناردەكردنی نەوت راگیراوە زۆر زیاتر زیان بە عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتووە لەو قەرەبووە كە دەبوو توركیا بیدایەتەوە بە عێراق”.
وتیشى: “بەگوێرەی وتەی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان رۆژانە زیانی راگرتنی نەوتی هەرێم بریتییە لە 35 ملیار دینار، هاوكات تا ئێستا كۆی گشتی زیانەكانی راگرتنی نەوتی هەرێم بۆ زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە كە ئەو زیانە بەر حكومەتی هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی نەوت كەتووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


