داناغاز: به‌رهه‌مهێنانى غاز له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 50٪ زیادده‌كه‌ین

كێڵگه‌ى غازى سروشتى | فۆتۆ: AFP
SNN
كۆمپانیاى داناغازى ئیماراتى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان به‌رێژه‌ى 50٪ زیادده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا خاوه‌نى 15 ترلیۆن پێ سێ جا یه‌ده‌گى غازه”.
مه‌جید جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دانا غازى ئیماراتى به میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، “له ئێستادا كۆمپانیاى داناغاز رۆژانه 400 بۆ 500 ملیۆن پێى سێجا غازى سروشتى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ به‌رهه‌مده‌هێنێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى چه‌ند یه‌ده‌گى غازى سروشتیه؟ به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دانا غاز وتى: “له ئێستادا 15 ترلیۆن پێ سێجا یه‌ده‌گى غازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ئه‌گه‌رى هه‌یه 80 ترلیۆن پێ سێجاى تریش یه‌ده‌گى هه‌بێت”.
له‌باره‌ى كاريگه‌ریی وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌وان؟ مه‌جید جه‌عفه‌ر وتى: “ئه‌و بابه‌ته كاريگهرییهكى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر ئێمه نییه، چونكه ئێمه زۆرینه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌مان بۆ پێداویستى ناوخۆیه، له ئێستادا له‌پاڵ ئه‌و 400 بۆ 500 ملیۆن پێ سێ جایهى كه به‌رهه‌مى ده‌هێنین غازى ئێڵ پى جێ-یش به‌رهه‌م ده‌هێنین”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دانا غاز، “پلانیان هه‌یه به‌رهه‌م زیادبكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له داهاتوویه‌كى نزیكدا به‌رێژه‌ى 50٪ به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمى كوردستان زیادده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


