“هه‌ندێك لایه‌ن بودجه‌ى زهبهلاخى سه‌رچاوه نادیار ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن”

ته‌لار له‌تیف، لێپرسراوى ناوه‌ندى یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: PUKMEDIA
SNN
لێپرسراوى ناوه‌ندى یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت لایه‌نێك بودجه‌یه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاح بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات به‌تایبه‌تیش بودجه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نه‌بێت، ده‌شڵێت: “ده‌بوو كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا بكردایه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتى داواى كرد”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى تشرینى یه‌كه‌م، ته‌لار له‌تیف، لێپرسراوى ناوه‌ندى یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گۆڤاری ناوه‌ندی یاسایی حزبه‌كه‌یدا وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا باسى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له به‌شێكیدا ده‌ڵێت: “یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنیش بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ربێت پێویستی به یاسای گونجاو و وشیاری هه‌یه، یاساكان پێمان ده‌ڵێن: هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێت و به‌شێوازێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و دووربێت له ساخته‌كردن و گزیكردن و له‌گه‌ڵ ئیراده و ویستی ده‌نگده‌ردا بێت”.
له به‌شێكى وتاره‌كه‌یدا لێپرسراوى ناوه‌ندى یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ى به “ته‌رخانكردنى بودجه‌ى سه‌رچاوه نادیار لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن” كردووه و ده‌شڵێت: “نابێت لایه‌نێك بودجه‌یه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاح بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات به‌تایبه‌تیش بودجه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نه‌بێت یاخود پاره‌ی نه‌وت و ماڵی گشتی بێت، هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردن له وڵاتانی دیموكراسی ئامانجی خۆی به باشی ده‌پێكێت، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌و ئامانجه ناپێكێت و كه‌س و لایه‌نی نه‌شیاو ده‌گه‌نه شوێنی به‌رپرسیارێتی و نوێنه‌رایه‌تیكردن”، ته‌لار له‌تیف واده‌ڵێت.
له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و پێگه‌ى كورد تێیدا، ته‌لار له‌تیف ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “ده‌بوو كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا بكردایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتى داوای ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دژیه‌ك نه‌بێت و ده‌نگه‌كانی كوردیش په‌رته‌وازه و به‌فیڕۆنه‌چێت”.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ته‌لار له‌تیف ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆی ته‌واوبوونی واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له غیابی ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه‌دایه و ده‌توانین به راشكاوی بڵێین: هه‌رێم بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، بۆیه پێویستده‌كات به زوویی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت”.
“ناكۆكییه‌كانی ناو حكومه‌ت و پاشه‌كشێی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێم به‌تایبه‌تی دوای دۆسیه‌ی زیندانیكردنی چالاكوانانی بادینان” به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى لێپرسراوى ناوه‌ندى یاسایی یه‌كێتیه و تێیدا ده‌ڵێت: ” ناكۆكییه‌كانی ناو حكومه‌ت و پاشه‌كشێی ئازادی راده‌ربڕین بوونه‌ته هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا، هه‌موو ئه‌مانه واده‌خوازێت كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و جارێكی دیكه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌نه‌وه و بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌كه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لال كه ببووه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی (هه‌رێم و عێراق) و نێوده‌وڵه‌تیشدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


