لەدوای حەلبوسی كێ دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان، لە SNNەوە زانیاری بڵاودەكرێتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ لەكارلادانی سەرۆكی پەرلەمان لە ئێستادا لەناو هێزە سونییەكاندا گفتوگۆكان چڕكراونەتەوە بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەومەبەستەش چانسی بوون بەسەرۆكی پەرلەمان بۆ دوو پەرلەمانتاری سونەكانە.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگ نادرێت لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمان، چونكە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان كە بەدەستمان گەیشتووە تەنها بڕگەیەك لە خۆدەگرێت كە تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆرژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەگوێرەی ڕێككەوتنی سیاسی پشكی سونەكانە، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان پێش هەموو شتێك دەبێت سونەكان لەناوخۆیاندا ڕێك بكەون بۆ دیاركردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پاشان كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا فراكسیۆنە سونییەكان كۆبوونەوەكان بەردەوامن بۆ دیاركردنی كەسێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی كە تا ئێستا زۆرترین باسی لێوەدەكرێت ببنەوە بە جێگرەی محەمەد حەلبوسی ناوی دوو پەرلەمانتاری سوونە دێن كە بریتین لە هەریەكە لە (مەحمود مەشهەدانی) و (سالم عیساوی) كە زۆرتین چانسیان هەیە ببنە سەرۆكی پەرلەمان بەڵام دواجار دەبێت لایەنە سونییەكان یەكێك لەو كاندیدانە یەكلایی بكەنەوە پاشان لە پەرلەمان بكرێتە دەنگدانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


