هەموو ساڵێك 500 هەزار وەك باج لەخاوەن زەوییەكانی هەشتی حەساریك وەردەگیرێت

0
322

SNN-عەلی حەمە سەعید                               

ماوەی 20 ساڵە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر 18 هەزار پارچە زەوی بەسەر هاووڵاتیانی هەولێر لە گەڕەكی هەشتی حەسارێك دابەشكردووە، بەڵام تا ئێستا ڕێگا بەوخاوەن زەوییانە نادرێت خانوو لەسەر ئەو زەوییانە دروستبكەن، ئەوەش لەكاتێكدایە كە تا ئێستا 41 جار خۆپیشاندانی ناڕەیەتی ئەنجامدراوە هەموو ساڵێكیش 500 هەزار وەك باج لەخاوەن زەوییەكان وەردەگیرێت.

ئاری سادق، یەكێك لەخاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەرامبەر جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی حكومەتەوە پێماندراوە تا ئێستا زیاد لە 41 جار خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیمان ئەنجامداوە بۆئەوەی رێگەپێدانمان بۆبكرێت بۆ دروستكردنی خانو لەسەر زەوییەكانمان كە موڵكی خۆمانەو ناتوانین بەكاریان بهێنین و داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییان بۆ زەوییەكانمان بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد،تا ئێستا كەس نەهاتووە بەدەم داواكارییەكانمانەوە و تەنها بەڵێنی بێكردارمان پێدەدرێت، لەكاتێكدا لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا ئەگەر نیوەی ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە جێبەجێبكرانایە ئێستە حاڵمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت، بەڵام بەداخەوە زەوییەك كە موڵكی تایبەتی خۆمانە ناماندەنەوە و ڕێگەش نادەن لەسەر گیرفانی خۆمان یەكەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروستبكەین

ئەو خاوەن زەوییەی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتیكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكاتی هەڵمەتی هەلبژاردندا  سەردانی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی كرد و بەڵێنی بەخاوەن زەوییەكاندا لە نزیكترین كاتدا كێشەكانی ئەو زەوییانە چارەسەر بكەن بەڵام تائێستا رێگەیان پێنادرێت خانووی لەسەر درووستبكەن و هەر پارچە زەوییەكیش ساڵانە 500 هەزاردینار باجی دەچێتە سەر.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this