
کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی هاوبەش هەیە بۆ رێگریکردن لە هێرشەکان بۆسەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و لەو وڵاتەدا دەمێننەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پرسی پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی دیبلۆماتکار و سیاسەتمەدار و هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.
وتیشی “هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگریکردنی هێرشی سەر هێزەکانمان هەیە و پابەندین بەمانەوەی هێزەکانمان لەعێراق.”
ئاشکرایکردووە، سەردانی ئەمجارەی بۆ دڵنیابوونەوە لەهەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگریکردن لەهێرشی سەر هێزە ئەمریکییەکان لەعێراق و هەرێم بووە.
لەدوو هەفتەی رابردوودا، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ئەوەی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر بەناوچەکە دوپاتبکاتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



