نەرمین مەعروف: بەشێكی باج و رسوماتەكان لە هەرێم، بەراورد بە باج و ڕسومات لە عێراق زیاترە

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، پێویستە باج و ڕسوماتەكان لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق هاوتا بكرێنەوە، چونكە باج و ڕسومات لە هەرێمی كوردستان بە یاسا نەكراون بەڵكوو لەدەرەوەی یاساو بەرێنمایی دەركراون بۆیە دەكرێت لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە هەڵبوەشێنرێنەوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێكی باج و رسوماتەكان لە هەرێمی كوردستان، بەبەراورد بە باج و ڕسومات لە عێراق زیاترە، بەپێی یاسایی بودجەو رێككارەكانیش دەبێت باج و رسوماتەكانیش هاوتای عێراق بكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر باج و رسوماتەكان لە هەرێم زیاتربێت، ئەوا هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی لە هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار بكەن بۆ ئەوەی باج و ڕسومات هاوتای عێراق بكرێن و بەیەك شێواز باج و ڕسومات وەربگیرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، زیادكردنی باج و رسومات دەبێت بە یاسا لە پەرلەمانەوە بكرێت، ئەوەی لە هەرێم كراوە بە یاسا نەبووە، بە رێنمایی كراوە، ئەوەش نایاساییەو دەكرێت لە دادگای فیدراڵی هەڵبوەشێنرێتەوە
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


