
SNN
سەرباری دەستپێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەداتە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و رایدەگەیەنێت کە شەڕ کۆتایی نەهاتووە و نابێت بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی چوار رۆژە لە کەرتی غەززە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم گروپ لە دیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن.
وابڕیارە لەماوەی چوار رۆژدا لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 دیلی ئیسرائیلی 150 دیلی فەلەستینی ئازاد بکرێن.
سەرەڕای دەستپێکردنی ئاگربەست، بەڵام سوپای ئیسرائیل هۆشداری داوەتە دانیشتوانی غەززە بەوەی شەڕ کۆتایی نەهاتووە و پێویستە بەهیچ جۆرێک بیر لەگەڕانەوە بۆ باکووری غەززە نەکەن، چوونکە مەترسیدارە و دەبێت لە باشووری شارەکە بمێننەوە.
لە دوای ئەوەی لە حەوتی تشرینی یەکەم چەکدارانی فەلەستینی لە غەززەوە هێرشیان کردەسەر ئیسرائیل، هێرشەکانی تەلئەبیب بۆ سەر کەرت غەززە دەستیپێکرد و لە ماوەی نزیکە 50 رۆژدا زیاتر لە 14 هەزار کەس کوژران و سەدان هەزارا کەسیش ئاوارەبوون.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



