بەهۆی شەپۆلی باران بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان هەشت سانتیمەتر زیادیكردووە

دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی شەپۆلی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەجۆرێك لە ئێستادا لە %40ی بەنداوەكە ئاوی تێكدایە، هاوكات بەنداوی دوگانیش لە %21 ئاوی تێدایە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند:بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە بووەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەجۆرێك كەلە دوایین شەپۆلی بارانباریندا 56 ملیمەتر ئاو گەیشتووەتە بەنداوەكە بەوهۆیشەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان هەشت سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەنداوی دەربەندیخان لە %60ی خاڵییە لە ئاو تەنها لە%40ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە، بەڵام هێشتا كاتێكی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە بۆ بارینی باران و گلدانەوەی زیاتری ئاو بەتایبەت لە وەرزی زستاندا كە زۆرترین ڕێژەی بارانی تیادا دەبارێت.
بەگوێرەی بەداواداچوونەكانی SNN بەهۆی شەپۆلی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەڕێژیەكی ئەوتۆ بەرز نەبووەتەوە كە شایەنی باس بێت چونكە ئەو شەپۆلی باران بارینەی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر سوودی بۆ سنووری زێی گەورە هەبووە، هاوكات بەنداوی دووكان كە توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە ئێستادا تەنها لە 21% ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



