عەلی شەمخانی: ئاگربەستەکە بە شکستێکی تەواوەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دادەنرێت
SNN
عەلی شەمخانی، ڕاوێژكاری كاروباری سیاسیی رابەری ئێران ڕایدەگەیەنێت، دەستپێکردنی ئاگربەستنی نێوان حماس و ئیسرائیل بە شكستێكی تەواوەتی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دادەنرێت.
شەمخانی لە ڕێگەی هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” ڕایگەیاند: “حەماس لەناونەچووە، و لە پێگەكانی چەسپاوە، ژێرخانەكەی هێشتا كاریگەرە، بە تایبەت تونێلەكان، زیندانییەكان ئازاد نەكراون، بەڵكو ئاڵوگۆڕ دەكرێن”.
وتوویەتی “ئامانجەكانی نەتانیاهۆ دوای 50 ڕۆژ لە كۆمەڵكوژی بەدی نەهات، ئەمەش بە شكستێكی گەورە دادەنرێت”.
چوارشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریكا، گەیشتنە یەكەم رێككەوتن بۆ ئاگربەست كە 4 رۆژ دەخایەنێت و لێوەی بارمتەکان ئاڵوگۆڕدەكرێن، رێككەوتنەكەش لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە كەوتە بواری جێبەجێكردن و کاتژمێر 4ی عەسر 39 بارمتەی فەلەستینی و 13 بارمتەی ئیسرائیلی ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



