
دیمه‌نێك له ده‌روازه‌ى ره‌فه‌ح له‌سه‌ر سنوورى غه‌ززه | فۆتۆ: Reuters
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى ئیسرائیل رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 13 بارمته‌ى راده‌ستى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كردوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى دووه‌م، میدیاى فه‌رمى ئیسرائیل رایگه‌یاند، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 13 له بارمته‌كانى ئیسرائیلى راده‌ستى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كردوون و بڕیاره بگه‌یه‌نرێنه ده‌روازه‌ى ره‌فه‌ح و له‌وێوه بگوازرێنه‌وه بۆ ئیسرائیل”.
رۆژى 22ى تشرینى دووه‌م، بزووتنەوەی حەماس له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “بە نێوەندگیری قەتەر و ئەمریكا، ئیسرائیل و حەماس ئاگربەستێكی چوار رۆژەیان راگەیاندووە و بەپێی ئاگربەستەكەش حەماس 50 ئیسرائیلی ئازاد دەكات، ئیسرائیلیش 150 زیندانی فەلەستی”.
بەپێی ڕێککەوتنەکە “لە بەرامبەر 50 دیلی ئیسرائیلییدا 150 فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل‌دا ئازاد دەکرێن” ئەمانەش لە هەردوولا کەسانی خوار تەمەن 19 ساڵان لە ژن و منداڵ پێکدێن”.
هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە، “ئاگربەستەکە چوار رۆژ دەخایەنێت و سەدان بارهەڵگر کە پێداویستی هاوکاری مرۆیی و سووتەمەنی هەڵدەگرن دەچنە غەززەوە و بەبێ جیاوازی دەگەنە هەموو ناوچەیەکی کەرتی غە*ز*زە لە باکوور و باشوور”.
بەگوێرەی ئاگربەستەکە لەو ماوەیەدا هەموو جوڵەیەكی سەربازی لە كەرتی غەززە رادەگیرێت و هاووڵاتیانیش لەو ماوەیەدا دەتوانن لە باكوری غەززەوە بچن بۆ باشوری غەززە و هەروەها هاوكاری مرۆیی دەگەیەندرێتە تەواوی ناوچەكانی غەززە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


