زیاده‌ڕۆیی بۆسه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى له سلێمانى به رێژه‌ى 60٪ كه‌میكردووه

پڕۆژەی ئاوی سەرچنار فۆتۆ/ هەوراز ئەحمەد
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى 49 بۆ 50 مه‌تره، ده‌شڵێت: “زیاده‌ڕۆیی كردنه‌سه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى له سلێمانى به‌ڕێژه‌ى 60٪ كه‌میكردووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م، عه‌باس عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “پارێزگاى سلێمانى به‌شێكه له حهوزیی ئاویی سه‌رچنار – عه‌ربه‌ت كه ئاستى ئاوه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 49 بۆ 54 مه‌تره و له هه‌ندێك شوێنى تریش 16 بۆ 20 مه‌تره، واته له‌كاتى لێدانى بیرى ئاودا له‌و رێژانهدا ئاو ده‌دۆزرێته‌وه”.
وتیشى: “له رابردوودا لێدانى بیر به شێوه‌ى نایاسایی زۆر زیادیكردبوو، به‌ڵام له‌دواى ده‌رچوونى یاساى ژماره چوارى ساڵى 2021 به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكرد”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، رێژه‌ى كه‌مكردنى زیاده‌ڕۆیی بۆسه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى چه‌نده؟ عه‌باس عه‌لى وتى: “له ئێستادا به‌ڕێژه‌ى 60٪ كه‌میكردووه، ئه‌و رێژه 40٪ى كه ماوه په‌یوه‌ندى به لێدانى بیره‌وه هه‌یه له ده‌روه‌ى یاسا و پێویستى به‌وه هه‌یه حكومه‌تى هه‌رێم تواناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئاوى ژێر زه‌وى چالاك بكات تاوه‌كو بتوانن ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كه هه‌یه كه‌متر بكرێنه‌وه”.
به وته‌ى عه‌باس عه‌لى، “ئه‌و ئامێرى بیرههڵكهندنانهى كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت به‌پێى رێنمایی ژماره 1ى ساڵى 2021ى حكومه‌تى هه‌رێم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش بریتیه له ناردنى دۆسیه‌كانیان بۆ دادگاى و پاشانیش تواندنه‌وه‌ى ئاسنه‌كه‌یان و فرۆشتنه‌وه‌ى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كه‌ى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتییان كه، “خۆیان به‌دووربگرن له ده‌رهێنانى ئاوى ژێر زه‌وى، چونكه ئاوى ژێر زه‌وى كه ده‌رده‌هێنرێت رێژه‌ى بارانبارین چه‌نده زۆریش بێت ناتوانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و ئاسته‌ى پێشووى كه هه‌بووه پێش ده‌رهێنانى ئاوه‌كه، بۆ نمونه، ئه‌گه‌ر ئاستى ئاوه‌كه 20 مه‌تر بێت و به‌هۆى ده‌رهێنانه‌وه كه‌مبكات، هه‌رچه‌نده رێژه‌ى بارانبارین زۆربێت، به‌ڵام به ئاسانى ناگاته‌وه ئه‌و 20 مه‌تره”.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
52 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
52 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



