
زانا رەحمان -قایمقامی-پێنجوێن
قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، کێشەی کەمی کارەبا لە قەزاکە چارەسەرکراوە و بەمەرجێک سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری قەزای پێنجوێن لاببرێت و لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان دا پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆ ببەسترێت.
زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لە لایەن (ئومێد ئەحمەد/ وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم) ئاگادارکراونەتەوە کە وەزیری کارەبا بەڵێنی جارەسەرکردنی کێشەی کارەبایت سنورەکەی پێداون بەڵام بە مەرجانەی خوارەوە:-
١- سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری قەزای پێنجوێن لاببرێت لەلایەن لیژنەیەک کە پێکهاتبن لە بەڕێزان: (نوێنەری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن، هۆبەی چاکسازی کارەبای پێنجوێن، یاریدەدەرێتی ئاسایشی پێنجوێن، بەشی پۆلیسی پێنجوێن) وە کەسی زیادەڕەوی کار بدرێتە دادگا.
٢- لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان دا پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆ ببەسترێت کە پێوەرەکە( میکانیزمێکە کە زامنی کارەبای ۲٤ کاتژمێری دەکات لە سنووری قەزای پێنجوێن بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی، کۆنترۆڵی زیادەڕەویی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەکات، هەروەها دوو مانگ جارێک پسوڵەی پارەی کارەبا بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست دێتەوە ، محاویلەی کارەبای گەڕەکەکان لە سووتان دەپارێزێت).
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



