وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆڕه‌ك تیلیكۆمى پچڕاند

لۆگۆى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم | فۆتۆ: KT
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م، كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق هه‌ستاوه به پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆمپانیاكه.
رۆژى چوارشه‌ممه 1ى تشرینى دووه‌م، كۆمسیۆنى راگه‌یاند و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ى هه‌ردوو كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و ئه‌سیرى كرد رایگه‌یاند “به‌پێى یاساى ژماره 65ى ساڵى 2004 تایبه‌ت به مۆڵه‌تپێدانى كۆمپانیاكان فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بوه‌ستێنن” له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى تر‌ى په‌یوه‌ندى وه‌ستاون له‌ناوخۆى عێراقدا
به‌یانى ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم ئاشكراى كرد، “كۆمسیۆنى راگه‌یاند و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق هه‌ستاوه به فه‌رمانكردن به پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆڕه‌ك، هه‌رچه‌نده به‌ڵێنیاندابوو كه كێشه‌كه كۆتایی دێت”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیانه‌ى كه كارى ریكلامى بازرگانى بۆ كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌كات ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه پێویسته ریكلامه‌كانى بوه‌ستێنێت”.
به‌پێى به‌یاننامه‌ى كۆمسیۆنى گه‌یاندن و راگه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق، “كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له به‌روارى 30 ئابى 2023ه‌وه مۆڵه‌تى كاركردنى به‌سه‌رچووه و چه‌ندین كێشه‌ى دارایی و ته‌كنیكى هه‌یه، تاوه‌كو قه‌رزه‌كانى نه‌داته‌وه و كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر نه‌كات سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


