“ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى تووندوتیژى نه‌بن رێژه‌ى كوشتنى ژنان چوار هێنده زیادده‌كات”

پیاوێك كه تووندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه | فۆتۆ: MUNDO
SNN
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیيه‌كانى تووندوتیژى نه‌بن رێژه‌ى كوشتنى ژنان چوار قات زیادده‌كات، ده‌شڵێت: “قه‌یرانى دارایی كاريگه‌ریی له‌سه‌ر رۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان هه‌بووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م، چالاكییه‌كانى 16 رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى دژى ژنان له سه‌رتاسه‌رى جیهان ده‌ستیانپێكرد. له هه‌رێمى كوردستانیش به هه‌مانشێوه چه‌ندین چالاكى به‌ڕێوه‌ده‌چن. یه‌كێك له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كارى سه‌ره‌كى بریتیيه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى بریتیه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى كه به‌بێ جیاوازى ره‌گه‌ز كار له‌سه‌ر كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به تووندوتیژى ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیيه‌كه له 27 نووسینگه و 9 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێكدێت كه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم كارده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى دۆخى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان له‌سایه‌ى قه‌یرانى داراییدا، ئارى ڕه‌فیق، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند، “ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه بۆ ئێمه ته‌رخانده‌كرێت به‌شێكه له‌و بودجه گشتیيه‌ى كه بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌رخانده‌كرێت. بودجه‌یه‌كى گشتیيه، دواتر به‌پێى قه‌باره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ریدا، واته بودجه‌یه‌كى تایبه‌تمان بۆ دانه‌نراوه. له‌به‌ر ئه‌وه قه‌یرانى دارایی هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیيه‌كان كاریگه‌ریی له ئێمه‌ش كردووه”.
وتیشى: “له شارێكى وه‌ك هه‌ولێر ئێمه پێویستمان به دوو نووسینگه‌ى نوێ هه‌یه، دوو پرۆپۆزه‌ڵیشمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كردنه‌وه‌یان، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كارییان له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه بۆ سلێمانى و دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، چونكه قه‌یرانه كارگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موویان هه‌بووه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا رۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى له كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى تووندوتیژیدا چییه؟ ئارى ڕه‌فیق وتی: “ئێمه له ساڵى 2015ه‌وه تاوه‌كو ئێستا 8 هه‌زار ژنمان داڵده‌داوه و پاراستوومانن، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌م ژنانه چاره‌نووسیان چى ده‌بێت و روو له كوێ ده‌كه‌ن؟! له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه نه‌بن كه پێشكه‌شى ده‌كه‌ن رێژه‌ى ژن كوشتن چوار هێنده زیادده‌كات. ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیيانه پێى هه‌ڵده‌ستن كارێكى گه‌وره‌یه”.
به وته‌ى ئارى ڕه‌فیق رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌ك، “ی‌و ئێن ومه‌ن، ی‌و ئێن ئێچ سى ئاڕ، ی‌و ئێن دى پى و ی‌و ئێن ئێف پى ئه‌ى و یونسسێف رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌یه له پاڵپشتیكردنيان له‌ڕووى ماددى و مرۆیشه‌وه، چونكه به‌شێكى زۆرى ئه‌و راهێنانانه‌ى كه ده‌درێت به كارمه‌نده‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه له ئه‌ستۆى ئه‌وانه، ئه‌مه سه‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ڕووى داراییه‌وه پاڵپشتى به‌رده‌وامى ئه‌و پرۆژانه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن، له‌وانه هێڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى 119 كه هێڵێكى گه‌رمى 24 كاتژمێرییه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


