“خەمی كەركوك و داهاتووی کەرکوک وایكرد یەكێتی بیر لە هاوپەیمانێتییەك بكاتەوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەربژێرێكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە، ئاماژەبەوەدەكات بەداخەوە كە چەند حزب و لایەنێكی كوردی بەرژەوەندی تەسكی حزبییان خستە پێش بەرژەوەندی گەلی كورد و كەركوكەوە و نەك نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە بەڵكو لەمپەر و ئاستەنگیان بۆی دروستكرد، بۆیە خەمی كەركوك و داهاتووی كەركوك وایكرد یەكێتی بیر لە هاوپەیمانێتییەك بكاتەوە.
پەروین ئیشراف، كاندیدی ژمارە 12 لەسەر لیستی 142ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بەSNNی رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیتوانی بە تەنیا و بە لۆگۆ و ئاڵای خۆیەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگادا بكات، بەڵام خەمی كەركوك و داهاتووی كەركوك وایكرد یەكێتی بیر لە هاوپەیمانێتییەك بكاتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “چەند حزب و لایەنێكی كوردی بەرژەوەندی تەسكی حزبییان خستە پێش بەرژەوەندی كورد و كەركوكەوە و نەك نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە بەڵكو لەمپەر و ئاستەنگیان بۆی دروستكرد، بۆیە لەدوای هەڵبژاردنەكان پلانمان هەیە كە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە فروانتربكرێت و ببێتە قەوارەیەكی گەورەی كاریگەر لە كەركوك”.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، “لەلایەن ئیدارەی ئێستای كەركوكەوە جیاكارییەكی زۆر لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك دەكرێت بەتایبەت لەلایەن پارێزگاری بەزۆر سەپێنراوی شارەكە و ژمارەیەك لێپرسراوی حكومەتی خۆجێی كەركوك، بۆیە لیستی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، كۆتایی بەو جیاكاری و نادادییە دەهێنێت بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ئەندامانی لیستەكە لەسەر كاركردن بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆكەركوك هاوڕان”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



