
باران بارین
SNN-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ئەمڕۆ تاوەکو سبەی شەو بەردەوامی دەبێت و دواتر کاریگەرییەکانی بەرەو لاوازی دەچێت و لە هەندێک شوێنیش تەم دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە27 ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ نمەبارانی پچر پچر، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەبێت بەجۆرێک نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفر بارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم. پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری کەمی لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەمینێتەوە .
هەروەها سبەی سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانی بەرەبەیاندا پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئاسمان بەرەو پەڵە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەهەندێ ناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


