“بۆ ئەمساڵ زۆرینەی کێشە خێزانییەکان بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بووە”

SNN
بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ژنان و کچان رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە پار توندوتیژییەکان کەمتر بووەتەوە، دەڵێت “زۆرینەی کێشەکان بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بووە.”
سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ژنان بە SNNی راگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو توندوتیژی دژی ژنان کەمیکردووە، توندوتیژییەکانیش زیاتر کێشەی خێزانییە وەک جیابوونەوەی ژن و مێرد، خیانەت، تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، کە وەک سکاڵا لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمار دەکرێت.
وتیشی “کێشەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێکی سەرەکین لەو کێشانەی لەنێوان ژن و مێرد دروستدەبن”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەپاڵ خراپ بەکارهێنانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، گرفتی ئابوری وەک دواکەوتنی مووچە و خراپی ئابوری کاریگەریی زۆری لە زیادبوونی کێشەی خێزانی کردووە، هۆکار بووە بۆ خراپبوونی دۆخی دەروونی پیاوان و توڕەبوونیان و نەتوانینی دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانە، کە لە ئەنجامدا کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگەی خێزانی دەبێت.
سەبارەت بە رێگەچارەکانی کەمبوونەوەی توندوتیژی خێزانی ناوبراو وتی “لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی توندوتیژی و هۆشیارکردنەوە دەکەین، بەو دوو رێگەیە رۆژانە کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان”.
سەرکەوت عومەر ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هێڵی گەرمی هەیە تاکو ژنان و کچان پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئاگادارکردنەوەیان یان چارەسەرکردنی کێشەکەیان، وتی “هێڵێکی گەرمان هەیە کە ژمارە 119 یە و 24 کاتژمێر کراوەیە، ئەو پەیوەندیانە وەردەگرین کە داوای بەهاناوە چوون و چارەسەری کێشەکانیان دەکەن، لەماوەی رابردوودا پەیوەندییەکی زۆر بە هێڵکەوە کراوە، هەندێکجار بۆ مەبەستی راوێژکردن سوودی لێدەبینرێت.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


