د. عیزەت سابیر: نرخی نەوتی ماڵان لە هەریم بۆ نیوە دادەبەزێت

SNN
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: لە 1-12-2023ەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە 100 هەزار دینارەوە دەکرێتە نیوە و ئاشکراشی کرد هەمان هەوڵیان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و گاز لە هەرێم خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لە هەرێمیش نرخەکەی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بێت.
د.عیزەت سابیر بریکاری وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: لە سێ هەفتەی رابردوودا داوامان لە وەزیری نەوت کردووە کە ناکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت لە ناوچەکانی دیکەی عێراق 30 هەزار دینار بێت و لە هەرێمی کوردستان بە 100 هەزار بێت”.
وتیشی، “وەزیری نەوت داواکەی پەسەند کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووریدا بڕیاری لێدراوە و پەسەندکراوە و لە دوو رۆژی داهاتووشدا سەرۆکوەیزرانی عێراقی و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەک بەرمیل بە 50 هەزار دینار دابەش دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هەوڵ دەدەین بەهەمان جۆر بەنزین و گازیش نرخەکەی دابەزێت. عێراق یەک عێراقە و ناکرێت نرخی یەک لیتر بەنزین لەناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق 450 دینار بێت و لە هەولێر و سلێمانی و شارەکانی دیکەی هەرێمی لە سەرووی 850 دینارەوە بێت.”
د. عیزەت سابیر جەختیشی کردەوە، “من کوڕی سلێمانیم و یەکێتی منی ناردووە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و هەوڵ دەدەم خزمەتی هەموو عێراقیەکان و هەرێمی کوردستان و شارە حەیاتەکەش بکەم.
هەر لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە وتی، ساڵی رابردوو تەنیا لە ناوچە شاخاویەکان دابەش کراوە، بەڵام ئەمساڵ ناو شارەکانیشی گرتووەتەوە و کوالێتیەکەسی باشترە، بڕەکەی زیاترە و نرخەکەشییان هەرزان کردووە. هەمان هەوڵ بۆ بەنزینیش دەخەینەگەڕ و لەناوچەکانی دیکەی عێراق بەچەندە بێت، قۆناغ بە قۆناغ وادەکەین لەهەرێمی کوردستانیش بەو نرخە دابەش بکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


