وەزارەتی کارەبا: بەمزووانە کێشەی کوژانەوەی کارەبا چارەسەر دەبێت

SNN-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەمزووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.
وەزارەتەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر کارەبای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە کە لە کاتژمێر 4:00 ی بەیانی ئەمڕۆوە و هەینی کارەبای گشتی کوژاوەتەوە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


