شەپۆلی هاتنی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و حزبەكانی دیكە بۆ ناو یەكێتی بەردەوامی هەیە

رەوەند مەلا مەحمود
SNN-عەلی حەمە سەعید
شەپۆلی هاتنی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و لایەنەكانی دیكەی كەركوك بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە ڕێكخراوی تۆپزاوا پەیوەندییان بە ڕیزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە كرد، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی لە ڕۆژی دەنگدان پاداشتنی بەجێهێشتنی كەركوك وەردەگرێتەوە.
ڕەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: شەپۆلی هاتنی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و حزبەكانی دیكە بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەردەوامی هەیە تا ئێستا بەسەدان ئەندام و لایەنگرانی پارتی هاتوونەتە ناو ڕیزەكانی یەكێتی كە دوانیان كاندیدی پارتی بوون لە كەركوك بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەمڕۆش سەرجەم ئەندامانی ڕێكخراوی تۆپزاوای ئەو حزبە پەیوەندییان بەڕیزەكانی یەكێتییەوە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی لە پاداشتی ئەوەدایە كە لە ساتە ناخۆش و سەختەكاندا یەكێتی ئامادەنەبوو كەركوك بەجێبهێلێت و خەڵكەكەی بفرۆشێت، لەكاتێكدا حزبی سیاسی هەبوو كە پۆستی زۆرباڵایان لەم شارە هەبوو كەركوكیان بەجێهێشت و تەنانەت ئەندامان و لایەنگرانی خۆشیان نەپاراست بۆیە ئێستا سزاكەی وەردەگرنەوە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە شاری كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گەشبینین بە سەركەوتنێكی گەورە لە شاری كەركوك بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك چونكە ئێستا دۆخی یەكێتی زۆر باشە و ڕۆژانە ئەندام و لایەنگرانی پارتی و حزبەكانی دیكە پەیوەندی بەڕیزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە دەكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


