لە بارەی سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لەچێشتخانە بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە روونکردنەوە دەدات

SNN
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەکارهێنانی گۆشتی سەگ لە چێشتخانەکاندا، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکاریکردووە، ئەو دەنگۆانە دوورن لە راستییەوە و ئە وکارە بۆ مەبەستی منداڵبوون ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانوونی یەکەم، بەڕێوهبەری ناحیهى بەحرکە لهبارهى دەنگۆی سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لەچێشتخانە لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، ئهو ماڵهى گومانیان لێدهكرێت ئهوكارهیان كردبێت دهستگیركراون.
تۆڵە مەهدی بەڕێوهبەری ناحیهى بەحرکە لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ماڵێک لەبەحرکە پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە، لهوهی دراوسێیەکی سوریان هەیە و سەری سەگێکی سەربڕدراویان لای ئهو ماڵه بینیوە، ڕاستەوخۆ پۆلیس گەیشتونەتە ئەو ماڵە سوریە و تۆمەتباریان دەستگیركردوه”
وتوویەتی “تۆمەتبار لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و بەوتەی تۆمەتباریش، فاڵچییەک پێیوتوە ئەوکارە بەمەبەستی منداڵبون ئەنجامبدات، چونکە خێزانەکەی منداڵیی نابێت”.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لەچێشتخانەکاندا، ناراستە و بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



