
SNN
شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان عێراق و تورکیادا بەمزووانە چارەسەر نابێت و دەڵێت “مەرجەکانی ئەنقەرە قورس و ئەستەمن”.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد هەورامی شارەزای ئابووری و نەوت ڕایگەیاند، چەند مانگێکی دیکەش بێنەوبردەی هەناردەکردنی نەوت لە تورکیاوە بەردەوام دەبێت بێ ئەوەی چارەسەر بکرێت، ئەگەرهاتوو هەردوولا سووربن لەسەر مەرجەکانیان.
ئاماژەی بەوەکردووە، لێخۆشبوون لە سزا داراییەکەی دادگای پاریس و زیادکردنی کرێی گواستنەوەی نەوت دیارترینی ئەو مەرجانەن کە تورکیا بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دایناون، هەرچەندە چەند جارێكیش جەختیکردووەتەوە لەوەی ئامادەن ڕێگە بە گواستنەوەی نەوتەکە بۆ بەندەری جەیهان بدەن، وتیشی “مەرجەکانی تورکیا ئەستەمن”.
محەمەد هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق و تورکیا بەرژەوەندی و مەرج و ئەجێندای تایبەتی خۆیان هەیە لەو دۆسیەیەدا و هەریەکەیان چاوەڕێی سازش لە لایەنی بەرامبەر دەکەن، بەڵام ئەوە نۆ مانگە ئەو سازشە ڕووی نەداوە.
بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



