دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەرکرد

دادگای بەغدا
SNN
دادگای فیدڕاڵی عێراق، سکاڵایەکی پەرلەمانتار عودەی عەوادی ڕەت کردەوە کە دژی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و داناغازی ئیماراتی تۆماری کردبوو.
سکاڵاکەی عودەی عەواد، دوای چەندین دانیشتن، دوێنێ ڕۆژی 4ی کانوونی یەکەم ڕەتکرایەوە. کە داوای کردبوو گرێبەستی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان هەڵبوەشێتەوە، بەو پێیەی پێچەوانەی یاسای گرێبەستە حکومییەکانە و گرێبەستکردنی لەگەڵ کۆمپانیایەک کە لەگەڵ هەرێم گرێبەستی هەیە بەنایاسای ناوبردبوو. جگە لەوەی شێوازی کڕینی غاز لە کۆمپانیاکە بە پێچەوانەی یاسای وەزارەتی نەوتی عێراق ناو دەبات.
دوای چەندین دانیشتن سەرئەنجام دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی 4ی کانوونی یەکەمی سکاڵاکەی پەرلەمانتار عودەی عەوادی ڕەت کردەوەو گڵۆپی سەوزی بۆ حکومەتی عێراق هەڵکرد و بەربەستی یاسایی لە بەردەم مامەڵەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی نەوت لە هەرێم نەهێشت.
حکومەتی عێراق، لە مانگی تەموزی ڕابردوو گرێبەستێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و داناغازی ئیماراتی ئەنجامداوە بۆ هاوردەکردنی غازی کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا لە کەرکوک. بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دەست بەپێدانی غاز بۆ کەرکوک بکرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



