کوندەپەپویەک گەشتی سێ بەرپرسی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
SNN-
شەوی رابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیانویست بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بزنسی عێراق- بەریتانیا بچنە ئیمارات، بەڵام کوندە پەپویەک گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە و گەشتەکەیان بۆ ئەمشەو دواخرا.
فڕۆکەکە لە هێڵی فلای دوبەی بووە و پێش فڕین بە ئەندامانی شاندەکەیان وتووە، “کێشەیەکی تەکنیکییان هەیە و کەمێک دوادەکەون، بەڵام دواجار ئەوەیان راگەیاندووە، کە ناتوانن گەشتەکە بکەن و کەوتووەتە سبەی شەو.”
رووداوەکە لە کاتژمێر7:45 خولەکی دوێنێ شەو بووە و باڵندەیەک لە جۆری کوندەپەپوو بەر بەشێکی هەستیاری فڕۆکەکە کەوتووە و بووەتە هۆی وەستانی گەشتەکە.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



