بایدن: ترەمپ خۆی کاندید نەکردایە دڵنیانەدەبووم کە منیش خۆم کاندید دەکردەوە

ترەمپ و بایدن
SNN
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید نەکردایە، دڵنیانەدەبوو کە خۆی کاندید دەکردەوە بۆ ولایەتی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا یاخود نا.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی دیموکراتەکان، لە میانی ھەڵمەتێکی کۆکردنەوەی پارە لە شاری وێستۆن لە ویلایەتی ماساچوستسی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ترەمپ خۆی کاندید نەکردایە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە کۆتایی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، دڵنیانەدەبوو ئەویش جارێکی تر خۆی کاندید دەکردەوە یان نا.
وتوویەتی “دوای ئەوەی ترەمپ خۆی کاندید کردەوە، منیش بڕیارمداوە خۆم کاندید بکەمەوە بۆ ئەوەی رێگری بکەم لەوەی ترەمپ سەرکەوتن بەدەستبھێنێت، چونکە ترەمپ داهاتووی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، بایدن لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانیدا روبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە، بەڵام بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەوەی کە لە دۆخێکی باشدایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شکست بھێنێت بە رکابەرەکەی لە کۆمارییەکان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


