
هەڵبژاردن
SNN-
بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە رۆژی سێشەممەوە بۆماوەی یەک هەفتە دەوامی خوێندنگەکان رادەگیرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، لەپێناو هەماهەنگی ئیشوکارەکان لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی باڵا و گواستنەوەی کەرستە و پێداویستییەکانی هەڵبژاردن و جێگیرکردنیان و تەواوکردنی سەرجەمکارەکان، دەوامی خوێندنگەکان رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە لە رۆژی 12ی ئەم مانگە تاوەکو 19ی ئەم مانگە دەوامی سەرجەم خوێندنگەکانی عێراق رادەگیرێت.
هەروەها ەزارەتی پەروەردەی عێراقیش بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی 12-12ەوە تا 19-12 پشوی فەرمییە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق ئەنجامبدرێت جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



