
SNN
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 50٪ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان ڕادەستی بەغدا دەکەن، بەڵام ئەوان داوای تەواوی داهاتەکە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە 50٪ی داهاتی دەروازە سنوورییەکانیان ڕادەستی بەغدا کردووە، بەڵام ئەوان داوای تەواوی داهاتی دەروازەکان دەکەن.
ڕوونیشیکردەوە کە داهاتی مانگانەی دەروازە سنوورییەکان دەگاتە 120- 130 ملیار دینار و بە پێی یاسای بودجەش دەبێت 50٪ی بۆ حکومەتی عێراق بگێڕنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بە پێویستیشیزانی یاسای گومرگی عێراق هەمواربکرێتەوە، چونکە “دەستووریی نییە”.
لێدوانەکەی ساماڵ عەبدولڕەحمان دوای سەردانەکەی دوێنێیان هات بۆ بەغدا کە تێیدا پرسی یاسای دەروازە سنوورییەکان و داهاتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ کرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



