بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵ زیادكرا، SNN نرخەكە بڵاودەكاتەوە

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی زۆربوونی تێچووی سەفەری حەج و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكان نرخی رسومات لەلایەن سعودییەوە، وایكردووە كە نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵ بەراود بە ساڵی ڕابردوو زیاد بكات، بەجۆرێك ئەمساڵ نرخی سەفەری حەج چوار هەزار و 800 دۆلار دەبێت بەڕێگای ئاسمانی و چوار هەزار دۆلاریش بە وشكانی.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی زیادكردنی باج و رسووماتەكانی حكومەتی سعودیە، تێچووی سەفەری حەجی ئەمساڵ بەراورد بە تێچووی ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە، بەجۆرێك هاووڵاتییان دەبێت بڕی چوار هەزار و 800 دۆلار بدەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگەی ئاسمانییەوە و هاوكات بە رێگەی ووشكانیش بڕەكەی چوار هەزار دۆلار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ 56 هەزار و 669 كەس ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، كە هەر كەسێك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی حەج 25 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەوەش داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە تەنیا لەرێگەی پڕكردنەوە فۆرمی حەج ملیارێك و 400 ملیۆن دینار بووە.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، سعودیە خزمەتگوزارییەكان، رسوومات و بەگشتی خەرجییەكانی نزیكەی 265 بۆ 270 دۆلار زیادیكردووە ئەوەش وایكردووە نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی و وشكانیش زیاد بكات، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو تێچووی حەج بڕی چوار هەزار و 500 دۆلار لەرێگەی ئاسمانییەوە و هاوكات بە رێگەی ووشكانیش بڕەكەی سێ هەزار و800 دۆلاربوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



