
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك جەخت لەوەدەكاتەوە بەو پێیەی كە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە زۆرترین كورسی ئەنجومەنەكەی بەدەستهێناوە، بۆیە دانانی پارێزگارێكی كورد بە مافی خۆمان دەزانین، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەوەی كە مافی پێكهاتە و لایەنەكانی دیكە ڕەچاو بكرێت و حكومەتێكی خۆجێی فرە رِەنگ پێكبهێندرێت.
د.ئەحمەد كەركوكی، كاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە پشكی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەمیشە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بڕوای بەگفتوگۆ و دانوستان هەبووە بۆ یەكلایی كردنەوەی هەرپرس و بابەتێك كە پەیوەندی بە زۆرینەی هاووڵاتیانەوە هەبووبێت بە تەنها بڕیاری نەداوە، لە ئێستاشدا كە كۆتایی بە پرۆسەی هەڵبژاردن هاتووە و ئەنجامەكان بەدەر كەوتوون، پێویستە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەنێوان پێكهاتە و حزب و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش كە زۆرترین كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی بەدەستهێناوە، دەرگای كراوەیە بەڕووی لایەنەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە وەك هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە بەتایبەت و بە گشتیش وەك كورد كە زۆرترین كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان بەدەستهێناوە، پۆستی پارێزگاری نوێی كەركوك بە مافی خۆمان دەزانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت مافی پێكهاتە و لایەنەكانی دیكەی ناو كەركوكیش پەراوێز نەخرێت و ئەوانیش بەشدار بن لە حكومەتێكی فرە ڕەنگ كە خزمەت بە دانیشتووانی كەركوك بكات بەبێ جیاوازی.”
ئەو ئەندامە دەرچووەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو خزمەتی خەڵكی كەركوك بە بێ جیاوازی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت پەلە بكرێت لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پاریزگا و هاوكات حكومەتێكی خۆجێی دەوێت، كە گوزارشت لە سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بكات و سەرجەم لایەنەكان پشتیوانی لێبكەن بەم شێوەیەش دەتوانرێت خزمەتی زیاتری خەڵك بكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


