کەشناسێک: لەناو چلە سەرمای توند و بەفربارین هاوشێوەی 2022 دەبارێت

0
501

SNN

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمشەو لە هەندێک شوێنی کوردستان بەتایبەت هەولێر و راپەڕین باران بارین دەستپیدەکاتەوە و تاکو شەممە بەردەوام دەبێت، دەڵێت “لە چلەدا سەرمای توند و بەفربارین دەبێت کە هاوشێوەی ساڵی 2022ە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانوونی دووەم، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە، لە دوێنێوە چوارشەممە ڕادەی شێداری زۆر بەرزە لەبەشێکی ناوچەکان گەیشتووە بە % 100 ، ئەمەش ئەگەر هەیە بۆ بەشێک ناوچە شەپۆلی دابارین باشتر بێت، دەڵێت “لە ئەمرۆوە بۆ شەو لەناوچە جیاوازه کانی بادینان و دواتر بەشێکی هەولێر بەزۆری شاخاویەکانی دواتر ئیدارەی ڕاپەرین بگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلە باران بارینەکە ئەمرۆ پێنجشەممە درەنگان و شەو دەست پێدەکات و سبەی هەینی 5 ی مانگ سەرجەم ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە و تا ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت، شەپۆلی دواتریش لەناو هەفتەی تر دەست پێدەکات تایبەت لە دوای ناوەڕاستی هەفتە شەپۆلێکی باشترە و گشتگیرە و مەودای مانەوەی زیاترە و درێژ خایەنترە.

روونیکردووەتەوە، لەم شەپۆلەی داهاتوودا کە چەقەکەی سبەی هەینی و شەوە لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانی باش هەیە، لە ناوچە شاخاویە کوێستانە بەرزەکان بەفر دەبارێت هەر لەسەرەتاوە لەبەرزی 1700 مەترەوە بۆ سەرەوە زیاتر لەوانەیە لە بەرزی 1500 مەتریشەوە بۆ 1700 بەتێکەڵی و هەندێک جار بگۆڕێت بۆ بەفری تەواو، لەشەپۆلی دواتر ئەگەر هەیە بەفر دابەزێت بۆ بەرزی 1000 مەتر و خوارتریش بەو هۆیەوە بەفر ناوچە شاخاویەکان بەگشتی و بەشێکی زۆری سەنتەره جیاوازەکان دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەو مەودایەدا بازنەی بەفربارینی بەرفراوان دەگات لەوانەیه لەلای چلە و ناو چلەش سەرمای توندو بەفر بارین هەموو ناوچەکان بگرێتەوە، لەوانەیە بەفر بارینی ئەم زستانە لەبەشێک شوێن لەوەی 2022 زیاتر بێت.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this