پێنتاگۆنی ئەمریکا وێنەی کەوتنە خوارەوەی دەفرێکی فڕیو لە عێراق بڵاودەکاتەوە

0
1810

SNN

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە “پێنتاگۆن” لە هەواڵێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی 2018دا دەفرێکی فڕیو کە وێنەی گیراوە لە ناوچەیەکی عێراق دەکەوێتە خوارەوە و تا ئێستاش وێنەکان بە نهێنی ماونەتەوە دوێنێ چوارشەممە پێنتاگۆن وێنەکان بڵاودەکەنەوە.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی هەواڵەکە لە زاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاو دەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە تیمێکی سەربازی ئەمریکی لە ساڵی 2018 بە سەرکردایەتی “نیک بۆب” لە گەڕان و پشکنیندان دەبن لە یەکێک لە دەریاچەکانی باشووری عێراق، لەپڕ دەفرێکی فڕیو دەبینن خۆی دەکات بە نێو رووبارەکەدا و زۆر بە خێراییش دێتە دەرەوە.

بۆب ئاماژە بەوە دەکات، خێرایی و رۆشتنی ئەو تەنە فڕیوە لە دەرەوەی هەموو هاوکیشە فیزیاییەکان بووە، بۆیە گومان تێدا نییە کە دەفری فڕیو بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەفرە فڕیوە رەنگەکەی لە نێوان خۆڵەمێشی بۆ سپی و رەش گۆڕاوە کاتێک دەریاچەکەی بە خێراییەکی زۆر جێهێشتووە.

رۆژنامەکە لە زاری نوسینگەی تەنە نامۆکان-ی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە، کە ئەو تەنەی 2018 لە عێراق تۆمارکراوە و وێنە گیراوە بەبێ هیچ گومانێک دروستکراوی سەر زەوی نییە و دەفری فڕیوە، ئەمەش دوای لێکۆلێنەوەی ورد لە شێوە و خیرایی ئەو تەنەی کە وێنەی تۆمارکراوە.

شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەمە جاری یەکەم نییە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باس لەوە دەکات کە تۆماری جوڵەی دەفرە فڕیوەکانیا لە وڵاتی عێراقدا کردووە، لە ساڵی 2021دا، بەهەمانشێوە دووجار وێنە و ڤیدیۆی دەفری فڕی و لەکات و شێوێنی جیاواز لە عێراق تۆماردەکەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this