قائیمقامی هەولێر: هەر کەسێک لەسەر رێگاکانی دەرەوەی شار گۆشت بفرۆشێت سزا دەدرێت

فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام
SNN-
قائیمقامی هەولێر رایگهیاند، هەر کەسێک ببینرێت لەسەر رێگاکانی دەرەوەی شار گۆشت بفرۆشێت دەستگیردەکرێت.
هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر سەبارەت بەو گۆشتەی لەسەر شەقام دەفرۆشرێت رایگەیاند: هەر گۆشتێک کە لە بازاڕ دەفرۆشرێت، پێویستە لە کوشتارگەکانەوە بێتە دەرەوە و مۆری لێدرابێت، بەڵام ئەم جۆرە گۆشتە هیچ مۆرێکی لێ نەدراوە، بۆیە ئەم گۆشتە یان لە دەرەوە هێنراوە یان ئاژەڵی نەخۆشە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێریش رایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێری ئەم حاڵەتانە دەکەن، هەر کەسێک گۆشت لەسەر شەقام بفرۆشێت لەلایەن لیژنەکانەوە دەست بەسەر هەموو کەرەستەکانیدا دەگیرێت و خۆشی دەستگیردەکرێت.
وەکچۆن گۆڕان؛ خۆپیشاندانی لانیکەم بۆ بیست ساڵ بێبەها کرد. چوونەوەی مامۆستایانیش بۆ هۆڵەکانی خوێندن؛ بەبێ ئەنجامێکی شایستە، بیست ساڵ بایکۆتیش بێبەها دەکات!
کورد بەوە بەناوبانگن؛ زوو لەهەموو شت بێزار دەبنو مەبەستەکان ناگەیننە ئامانج..
حکومەتو مامۆستایان؛ دوا چرکەکانی خۆڕاگرییان دەژمێرن!!
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



