“چاوەڕێدەكەین لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و بودجە هەموار بكرێتەوە”

پەرلەمانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی بە ئێمە وتوراوە وەك پەرلەمانتاران وابڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت ئەگەر نیسابی یاسایی ئامادەبێت پێدەچێت بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانیش بێتە ئاراوە، جەختیش دەكاتەوە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و بودجە هەمواردەكرێتەوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەسەرشانی هەرێمی كوردستان بووە بەرامبەر بە بەغدا بە زیادەوە جێبەجێی كردووە لە بەرامبەر ناردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران، بەڵام بەغدا ناردنی شایستە داراییەكانی بەستووەتەوە بە هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەوە ئەوەش بیانوویەكە بۆ ئەوەی پشكی هەرێم ڕەوانە نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نۆی ئەم مانگەوە كۆتایی بە پشووی پەرلەمان هاتووە و بڕیارە ڕۆژی شەممە 13/1/2024 یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ساڵی نوێ بەڕێوەبچێت، ئەگەریش نیسابی یاسایی تەواو ببێت پێدەچێت بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بێتە ئاراوە، كە ئەوە پشكی لایەنە سونییەكانە و دەبێت كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە هەبێت و ئەوەی تا ئێستاش وەك بەربژێری بەهێز باس دەكرێت (مەحمود مەشهەدانی) یە بۆ جێگرەوەی حەلبوسی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بابەتی هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە، بۆیە ئەگەر هیچ ڕێگرییەك نەیەتە پێشمان ئەوا پێدەچێت لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هەردوو بابەتی هەلبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و هەروەها دەنگدان بە هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە كۆتاییان پێبهێندرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


