“ساڵى 2026 هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ كۆتایی دێت”

0
1842
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى ئه‌ركدا | فۆتۆ: Sebastian Meyer/Corbis

SNN
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕێگه‌ى میدیاى ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرایده‌كات، هاوکاریيەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە 25% کەمکراوەتەوە، ده‌شڵێت: “ساڵی 2026 بە تەواوەتی کۆتایی بەو هاوکارییەكانى ئه‌مریكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ دێت”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى كانونى دووه‌م، لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ رادیۆى ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند، “هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەمساڵ بە ڕێژەی 25% کەمکراونەتەوە و تا ساڵی 2026 بە تەواوەتی کۆتاییان پێدێت”.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشیكردووه‌، “ساڵانە هاوکاریە ماددیەکان کەمدەبنەوە بەڕێژەی 25% واتە لە 2026 دا سفر دەبنه‌وه‌”.

له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى كۆتایی هاتن به‌و هاوكارییانه، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتوشيەتى: “حکومەتی هەرێم دەبێت پلانی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەبێت”.

به‌ وته‌ى لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د، “یاداشتنامەیەکی تێگەشتن هەیە لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق بۆ چوار ساڵ، به‌و هۆیه‌وه‌ مانگانه‌ 20 ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئەجهیزات و مەشق و راهێنان  له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه‌  پێیوایه‌، “کەمکردنەوەکە سزا نییە، بەڵکو بە پێی ئەو لێکتێگەشتنەیە کە  لەنێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان هەيە”، ناشیشارێته‌وه‌، “کەمبوونەوەی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، کاریگەری دەبێت لە تازە بوونەوەی چەک و ئەجهیزاتەکانی پێشمەرگە، بڕینی هاوکاریەکان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقیش، بۆیه‌ دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکەنەوە و پلانیان هەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەم بوونەوەیە”.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this