وه‌زیرى وزه‌ى توركیا زانیارى نوێ له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا رایگه‌یاند، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه، وتیشى: “ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وته”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له پرسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كرد و وتى: “له ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه نه‌ماوه و بۆریه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده”.
وتیشى”له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، “ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه”.
رۆژى چوارشه‌ممه 10ى كانونى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كى فراوان له به‌غدا به سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د ته‌میم جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى پلاندانان و به به‌شدارى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق و كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم و شاندى یاوه‌رى به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى ئاماده‌كارییه‌كان بوو بۆ جێبه‌جێكردنى خشته‌ى خه‌رجیه‌كانى به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان له ساڵى 2024 به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه هاتووه، “له دیاریكردنى خشته‌كه‌دا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو ده‌گرین چونكه ئه‌وه به‌شێكه له داهاتى گشتى عێراق”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئه‌وه‌شى گواستووه‌ته‌وه كه، “حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌و پێیه‌ى له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2024دا دیاریكراوه”.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق به وه‌ستاندنى هه‌نارده و بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


