
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ ئەم مانگە پشکی هەرێم بریتییە لە 618 ملیار دینار کە بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، وابڕیارە لە 18تا22ی ئەم مانگە ئەو پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بکرێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كە بڕەكەی لە %12.67 بۆ ئەم مانگە پشكی هەرێم بریتییە لە 618 ملیار دینار، ئەو ڕێژەیەش لە خەرجی فیعلی دەرهێندراوە، مانگانەش بە گوێرەی خەرجی حكومەتی عێراق گۆڕانكاری بەسەر بڕی ئەو پارەیە دێت كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، تا ئەوكاتەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە دەكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر بودجەی حاكیمە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران هەتا یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە و رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی حاكیمە جیادەكرێتەوە، حكومەتی عیراق مانگانە ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی خۆی بۆ هەرێم دەنێرێت، نەك وەك قەرز، ئەوەش هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی لەمساڵدا گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.
هاوکات سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی ئەو بڕەپارەی کە بڕیاری لێدراوە بۆهەرێم ڕەوانەبکرێت قەرز نییە و پشکی هەرێمە لە خەرجی فیعلی، بۆیە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ئەو پارەش بۆهەرێم ڕەوانەدەکرێت کە لە18بۆ 22ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و پاشان ڕێكارە یاسایی و ئیداریەكانی تەواو دەبێت و وەزارەتی دارایی عێراق پارەكە دەخاتە سەر ژمارە حسابی بانکی هەرێم.
رونیکردەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بەزیاد لە 900 ملیار دینارهەیە، ئەو بڕە پارەیش کە عێراق بڕیاری لەبارەوەداوە کورتهێنانی هەیە، بەڵام بەداهاتی ناوحۆ کە لەئێستادا زیاد لە 300ملیارە دەتواندرێت ئەو کورتهێنانە پڕبکرێتەوە و دەستبکرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ گۆڕانكاری لە لیستی مووچەی وەزارەتەكان، بەڵكوو دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش بەهەمان شێوەی لیستی مووچەی مانگەكانی ڕابردوو دەبێت و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە و پێناچێت دابەشکردنی مووچەش زۆر بخایەنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


