چین لە رێگەی بەستنی کۆنفرانسی ئاشتییەوە دەیەوێت پرسی فەلەستین چارەسەر بکات

SNN
وەزیری دەرەوەی چین دوای ئەوەی سەردانی میسری کرد، رایگەیاند پ\ێویستە پرسی فەلەستین و نائارەمییەکانی کەرتی غەززە چارەسەر بکرێت و کۆنفرانسێکی ئاشتی و گشتگیرتر ببەسترێت.
ئاژانسی شینهوای چینی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی کانوونی دووەم ، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکەی هاوبەشی رۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی سامح شوکری لە قاهیرە رایگەیاندووە، جێبەجێکردنی ڕێگەچارەی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ، گونجاوترین مۆدێلە بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی فەلەستین و ئەو نائارامییەی لە غەززەدا دەگوزەرێت.
جەختی لەوەکردووەتەوە، کرۆکی چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین ڕاستکردنەوەی ستەمێکی مێژوویی و گەڕاندنەوەی دادپەروەرییە بۆ گەڵی فەلەستین لە زووترین کاتدا.
وتوویەتی “چین خوازیاری بەستنی کۆنفرانسێکی ئاشتی نێودەوڵەتی فراوانتر و باوەڕپێکراوتر و کاریگەرترە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە، پێویستە کاتێکی دیاریکراو و پلانێک بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەستنیشان بکرێت، لە هەمان کاتدا بە زووی دانوستانی ئاشتیی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا دەستپێبکرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


