مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکانی هەولێرەوە لە سویسراوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ئێستادا بۆ بەشداریکردن لە داڤۆس لە سویسرایە، لەو وڵاتەوە بەهۆی هێرشەکەی سەر هەولێر پەیامێکی بڵاوکلردووەتەوە، داوا لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لەبەرامبەر ھێرشەکەی سەر ھەولێر ھەڵوێستی توندیان ھەبێت و لەسەر ئەو ستەمکاریەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەپەیامێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی سەر ھەولێری کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشەکەی ھەولێر بێ پاساوە و شەھید و برینداری لێکەوتووەتەوە، بۆیەش داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات ھەڵوێستی توندی ھەبێت بەرامبەر بەو پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە سەر ئەو ستەمکارییەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە رۆژانی داھاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن لە پێناو کۆتاییھێنان بەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێتاوانی کوردستان.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



