سودانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی هەولێر پێکهێنا

وێنه‌یه‌ك له ماڵى سه‌رمایه‌رداى هه‌ولێر، پێشڕه‌و دزه‌یی كه بووه ئامانجى مووشه‌كه‌كانى ئێران | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر پێکهێنا، داوای کردووە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی دووەم، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر پێكهێنا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌م كه‌سانه پێكدێن:
-قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات، ئه‌عره‌جی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتووه.
– رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌یه.
– بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق/ ئه‌ندام.
– سه‌عد نه‌عیم، نوێنه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی/ ئه‌ندام
– لیوا ماجد عه‌بدولحسێن ،نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری/ ئه‌ندام
جێگەی ئاماژەیە، ئه‌م لیژنه‌یه له‌دوای ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌وه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو 15ی کانوونی دووەم، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی هەولێر کرا بە هۆیەوە پێنج مووشەکیان نراوە بە ماڵی پێشڕەو دزەییەوە، کە گەورە بازرگانێکی هەولێرە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئەو بازرگانە و کچێکی تەمەن ساڵ و نیوی کوژراون و ژن و دوو منداڵی تری بریندرابوون،لە هەمان کاتدا بازرگانێکی عێراقیش کوژراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


