دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ لەسەر پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر ژمارەیەک سکاڵای تۆمارکراو کۆدەبێتەوە کە پێنج لەو سکاڵایانە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
یەکێک لەو پێنج سکاڵایە تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمى کوردستان، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، بازنەکانى هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
سێ سکاڵاى دیکە، لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمى کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، کە تایبەتن بە ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا، یەکێکی دیکە لە سکاڵاکان، لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە، سەبارەت بە نادەستورییبوونی جێبەجێکردنی یاسای دژە تیرۆر، ژمارە 3ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی کوردستان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


