بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ هەرزانكردنی نان و سەمون لە هەولێر نەخرایە بواری جێبەجێكردنەوە

0
814

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە فشارێكی زۆر خرایە سەر خاوەن نانەواكانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی نرخی نان و سەمون هەرزان بكەن 10 نان و سەمەون بكەن بە هەزار دینار، بەڵام بەوتەی نانەواكانی هەولێر بەبێ‌ ئەوەی هیچ بەڵێنێك جێبەجێ‌ بكەن كە پێیان دراوە لە هەرزانكردنی سوتەمەنی و نرخی ئارد نەتواندرا ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت.

ئاری مەحمود، خاوەن یەكێك لە نانەواكانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی كە لە دوو هەفتەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە دەركرا بە هەرزانكردنی نان و سەمون بە جۆرێك نرخی 10 نان و سەمون بكرێت بەهەزار دینار، ئێمە نەچووینەتە ژێرباری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە هەرچەندە لەلایەن پارێزگاری هەولێریشەوە فارێكی زۆرمان لەسەر كرا بۆ ئەوەی بە هەر نرخێك بێت بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت نەشكێنین بەڵام ئێمە بە پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ڕاگەیاند وەرن خۆتان بڕیار بدەن بەبەرچاوی خۆتانەوە فەردەیەك ئارد دەكەین بەنان و 10 نانی دەدەین بە هەزار دینار ئەگەر زەرەرمان نەكرد ئامادەین ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان دڵنیابوونەوەی لەوەی ناتواندرێت بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت جیبەجێبكرێت، بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە لەبەرامبەر هەرزانكردنی نان و سەمون ئەوانیش نرخی سوتەمەنی و نرخی ئاردیان بۆ هەرزان دەكەن، بەڵام دواجار نەیانتوانی ئەو بەڵێنەش جێبەجێ‌ بكەن بۆیە دواجار بڕیارەكە جێبەجێنەكراو ئێستا هەشت نان و سەمون بە هەزار دینارە.

ئەو خاوەن نانەوایەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بەجۆریك بوو كە دەیەوێت 10 نان و سەمون بكرێتە هەزاردینار، كە كێشیان 900 گرام بێت بە بێ‌ ئەوەی بۆچوونی ئێمە وەربگیرێت لەو بڕیارەدا بۆیە دواجار نەتواندرا جێبەجێبكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this