
بەفر
SNN
کەشناسی پێشبینی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك دەکات لە دەریای ناوەڕاستەوە کە بە هۆیەوە بەفر لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى و پلەی گەرماش کەمێك بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینی دووشەممەش ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت لە ناوچە سنوورییەکان بەفر ببارێت و لە نیوەڕۆ و دواى نیوەڕۆ لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ودهۆک نمە باران دەبارێت.
کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە سبەی ئێوارە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەلاوازى درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەتایبەت باکوور و باکوورى ڕۆژئاوى پارێزگاکە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


