نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى له دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌دات

ئەنتۆنيۆ گۆت
SNN
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى له دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌دات و به “به‌رمیله باروتێك” ناویده‌بات كه ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا بته‌قێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ى كانونى دووه‌م، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ى به‌رمیلێك بارووته كه ده‌كرێت له هه‌ر چركه‌یه‌كدا بته‌قێته‌وه هێنده مه‌ترسیداره، پێویستى به ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه به رێككه‌وتن”.
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختى كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕى غه‌ززه له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، “پێوستمان به ئاگربه‌ستى ده‌ستبه‌جێ هه‌یه له غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى مرۆیی بگاته‌ده‌ستى هاووڵاتییانى غه‌ززه”.
به وته‌ى گۆتێرێس، “ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیيانه‌ى كه ئیسرائیل ئه‌نجامیانده‌دات وێرانكارى و كاره‌ساتى مرۆیی به‌دواى خۆیاندا ده‌هێنن به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
له 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، به‌هۆى هێرشى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل شه‌ڕ له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و سوپاى ئیسرائیل هه‌ڵگیرسا. “له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا 25 هه‌زار كه‌س كوژراون. له هه‌ر دوو كاتژمێرێكيشدا دایكێك ده‌كوژرێت”، به‌پێى ئاماره‌كانى ئاژانسى فرانس پرێس.
هاوكات رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی دۆخى غه‌ززه به، “دۆخێكى مرۆیی مه‌ترسیدار ناوده‌بات”. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه شه‌ڕى غه‌ززه ژیانى 2.4 ملیۆن كه‌س له دانیشتوانى كه‌رته‌كه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


