“حکومەتی هەرێم لیستی مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نەناردووە بۆیە 618 ملیار دینارەکە نەهاتووە”

0
749

SNN-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لە بارەی کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەخاتەڕوو دەڵێت: وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، بەڵام هۆکاری ئەوەی تاوەکو ئێستا پارەکە نەهاتووە حکومەتی هەرێمی کوردستانی لیستی مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نەناردووە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی فیدراڵ كۆبووه‌وه‌. نەمرین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی بە SNN-ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا سەبارەت بە خەرجکردنی و یاسای بودجەی ساڵی رابردوو گفتوگۆیان کردووە کە ئایا چەندی لێ خەرجکراوە ئاستەنگاکانی خەرجنەکردنی چی بوون؟هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی خشتەی نوێی داهات و خەرجی بۆ بودجەی نوێی ساڵی 2024 و پێشبینییەکان سەبارەت بە قەبارەی بودجە و نرخی نەوت گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەبارەی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێم و بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وتیشی: وەزارەتی دارایی جەختی لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە بە تایبەت مووچەی فەرمانبەران و بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینارەکەو شایستەدارییەکانی هەرێم بەتایبەت مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگەو مانگەکانی دواتریش، بەڵام بەو مەرجەی هاوشێوەی تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵی وردبینی بکرێت لە لیستی ناوی فەرمانبەران و مووچەکانیان وحکومەتی هەرێم داتا و زانیاری بدات بە حکومەتی فیدڕاڵ.

سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆچی تاوەکو ئێستا پارەکە نەنێردراوە ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی وتیشی: حکومەتی عێراق چاوەڕێی حکومەتی هەرێمە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەست بکات، تاوەکو 618 ملیار دینارەکە بنێرێت، چونکە تاوەکو ئێستا وردبینی بۆ نزیکەی 300 فەرمانبەر کراوە و نیوەی دیکەی ماوە”.

رۆژی16ی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق لە نێویشیاندا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرد کە خشتەی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ بنێرن تاوەکو پارەی مووچە خەرج بکەن کە دەبێت دەبێت مووچەی بنەڕەتی و جۆرەکانی سەرجەم دەرماڵەکان بە جیای تێدا بێت، لەگەڵ لێبڕینەکانی خانەنشینی و ئەو لێبڕینانەی لە بەشداریکردن لە خانەنشینی دەبڕێت و ئەو بڕانەشی کە لە باجی داهات دەبڕێت، بەو پێیەی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی هەر پێکهاتەیەک یان پارێزگا و بەڕێوەبەری وردبینی و بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاریی هەر وەزارەت یان لایەنێکی ناپەیوەست بە پارێزگایەکەوە وردبینی کرابێت و واژۆ کرابێت لەکاتی داواکردنی پارەدارکردن لەلایەن وەزارەت یان لایەنی ناپەیوەست بە وەزارەتەوە، بێ ئەوەی زێدەڕۆیی تێدا بکرێت، بە مەبەستی چاوخشاندنەوە پێیدا لەکاتی پارەدارکردنی مانگانە، هەر سەرۆکی دامەزراوەیەک و فەرماندەر بە خەرجی لێکەوتە یاساییەکانی خەرجکردن دەگرێتە ئەستۆ لەکاتی ژماردنی هەڵە و ئەوە لەچوارچێوەی کاری کارپێکراوی مانگانە دەبێت لەکاتی داواکردنی پارەدارکردن بەو پێیەی کۆپیی زانیارییەکانی داواکرای سەرەوە لەگەڵ خشتەکان بە چاپکراوی لەسەر ئێکسڵ و وردبینیکراو و واژۆکراو لەلایەن ئەو لایەنانەی ناویان لە سەرەوە هاتووە بدرێتە فەرمانگەی بودجە، دەبێت ناوی سیانی و ناونیشانی کار و بڕی گرێبەستی مانگە و هی دیکەی تێدا بێت.

دەقی نووسراوەکە:-

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this