
پۆلیسی سلێمانی
SNN
كهمێك لهمهوبهر، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی رگەیاند.
شهوى یهكشهممه، مەفرەزەیەکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە شەقامی پیرەمێردی سلێمانی هەوڵیاندا تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن، کە فەرمانی گرتنی هەبوو، بەڵام تۆمەتبارەکە بە چەک رووبەڕوویان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و دوو پۆلیس برینداربوون. دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان بەناوی مفەوەز رزگار ئەحمەد حەسەن بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
لهبارهى تۆمهتبارى سهرهكى رووداوهكهوه، ئهمڕۆ دووشهممه 22ى كانونى دووهم، له راگهیهنراوێكدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگهیاند، “لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران”.
له بهشێكى ترى راگهیهنراوهكهدا ئهوهشهاتووه، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو کاتژمێر 10 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، رووبەڕوبونەوەی چەکداری روویدا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


