ناوەڕۆکی پەیامی ئەمریکا بۆ عێراق ئاشکرابوو

0
480

SNN-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ناوەڕۆکی ئەو نامەیە ئاشکرادەکات کە شەوی رابردوو وەزیری دارایی عێراق لە باڵیۆزی ئەمریکا وەریگرتبوو دەڵێت: ئەلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی بە حکومەتی عێراقداوە، کە کۆتایی بە ڕێککەوتنی سەربازی دەهێنن لەگەڵ عێراق و دەست دەکەن بە کشانەوە، بەڵام کاتی زۆریان پێویست دەبێت بۆ ئەم پڕۆسەیە.

سێ سەرچاوە به‌ ئاژانسی رۆیتەرز-یان رایانگەیاندوه‌، ئەمریکا له‌ رێگه‌ی ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزه‌كه‌ی له‌ به‌غدا په‌یامی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یاندوه‌ته‌ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

ئەو سێ سەرچاوەیە بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە کە ویلایەتەیەكگرتووەكان دەستبەرداری مەرجێكی پێشتری بوو كە راگرتنی هێرشەكان بوو لەلایەن گروپە چەكدارە هاوپەیمانی ئێرانەوە بۆ سەر هێزەكانی، بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەت و چاوەڕواندەكرێت دانوستانەكان چەند مانگێك بخایەنێت، ئەگەر درێژترنەبێت، لەگەڵ ناڕوونی ئەنجامەكەی و ئەگەری نەكشانەوەی سوپای ئەمریكا.

بەرپرسێكی ئەمریكیش بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە: وڵاتەكەی و عێراق لە رێككەوتن نزیكبونەتەوە، بۆ دەستپێكردنی دانوستانی لیژنەی باڵای سەربازی، كە مانگی ئابی رابردوو راگەیەندرا.

شەوی رابردوو فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاویکردەوە کە چاوی بە ئەلینا رۆمانسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا کەوتووە و پەیامێكی گرنگی حكومەتی ئەمریكای لێوەگرت بۆ حكومەتی عێراق.

وەزیری دەرەوە بە بێ ئەوەی ناوەرۆکی پەیامەکە ئاشکرا بکات، باسی لەوەکرد: ئەو پەیامە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارە تایبەتمەندەكانەوە تاوتوێ دەكرێت و هەنگاوی پێویست لەبارەیەوە دەنرێت.

ئەمەریکا لە عێراق نزیکەی 2500 ڕاوێژکار و سەربازی هەیە لە بنکەکانی ڤیکتۆریا لەبەغداو عەین ئەسەد لە ئەنبار و هەریر و فڕۆکەخانەی سەربازی هەولێر جێگیرن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this