شەپۆلێکی بەهێزی سەرما و بەفر بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بەفر
SNN
سادق عەتییە پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلێکی بەهێزی سەرما و باران و بەفر بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، شەپۆلەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات.
سادق عەتیە، روونیدەکاتەوە کە رۆژانی هەینی کە دەکاتە 26ی کانوونی یەکەم، پلەکانی گەرما بەشیوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و رۆژانی 28ی ئەم مانگەش شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و سەرما روو لە پارێزگاکانی باکووری عێراق دەکات و لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، شەپۆلی سەرما و بەفرەکە لە سەرەتای مانگی شوباتدا چڕتر دەبێتەوە، ئەگەرەکانی دابارینی بەفر لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوودا زیاتر بەهێز دەبێت بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باکووری عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێکی زۆری ناوچەکان و پارێزگاکانی هەرێم پلەکانی گەرما تا 6 پلە خوار سفر دادەبەزێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


