
بەفر
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دەگەنە نزیک سفری سیلیزی و شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی رۆژئاوای دهۆک دەگرێتەوە و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێم. دەشڵێت، “ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی بەفر دەبارێت.”
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەڕێم( پارێزگای سلێمانی) لەگەل بەفر لەناوچە شاخاوویەکانی ئەم سنوورە لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لاواز دەبێت ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە (2-3 ) پلە لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک
هەروەها دەشڵێت: سبەی هەینی، 26ی کانوونی دووەمی 2024،ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت,بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی تر بەفر و باران کە سەرەتا دابارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکانی ئەم ناوچانە پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێم، شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکووری هەرێم پارێزگای دهۆک بەرێژەیەکی بەرچاو (3-5 ) نزم دەبێتەوە بەجۆرێک لەناوچە بەرزەکان لە سفری سیلیزی نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 2024 -01-
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


